جێگری یەكەم: زیادكردنی موچەی خانەنشینان و كەمكردنەوەی ڕێژەی لێبڕینی قەرزەكان تاكە ڕێگەیە بۆ باشكردنی دۆخی ئابورییان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختیكرد لەوەی تاكە ڕێگا بۆ باشكردنی دۆخی بژێوی توێژی خانەنشینان, زیادكردنی موچەی خانەنشینی و كەمكردنەوەی ڕێژەی لێبڕینی مانگانەی تایبەت بەپێشینەو قەرزی ئەو بانكانەیە كە لەژێر دەسەڵاتی بانكی ناوەندیدا كاردەكەن، داواشی لەئەنجومەنی وەزیران كرد، دەنگ لەسەر ئەو ڕاسپاردانە بدات لەماوەی داهاتوودا.
ئەو قسانەی ڕۆژی یەك شەممە 5ی ئازاری 2023، لەمیانی پێشوازیكردنی لەنوێنەری توێژی خانەنشیناندا هات، بۆ تاتوێكردنی داواكارییەكان, جەختیشكرد كە لەكارە لەپێشینەكانی كاری ئەنجومەنی نوێنەران و هەروەها كارنامەی حكومەتیشە، كە ئەنجومەن دەنگی لەسەرداوە.
مەندەلاوی باسی لەوەكرد، نوسراوی فەرمی ڕەوانەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری بانكی ناوەندی كردووەو تیایدا جەختیكردووە لەوەی، كاربكرێت لەسەر باشكردنی دۆخی بژێوی خانەنشینان, كە ماوەیەكی درێژە هیچ گۆڕانكارییەك لەمووچەكانیاندا نەكراوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/٥