لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا تاوتوێی ھەمواری یاسای پارێزگاکان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/٢/٢٨، لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێک پێكناهێنن بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید حەسەن دەڕاجی سەرۆکی لیژنەو بەیاوەری ئەندامانی لیژنەکە، سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدادی کردو چاویکەوت بە دکتۆر عەمار قەیسی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاو ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا.
لەمیانی دیدارەکەدا کەلەناو ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەچوو، سەرۆکی لیژنە بەبۆنەی دەستبەکاربونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاو ئەندامانی ئەنجومەنەوە پیرۆزبایی ئاراستەکردن و ھیوای سەرکەوتنی لەکارەکانیان بۆ خواستن، ھەروەھا جەختی لە ھەموو پشتیوانییەکی لیژنەکە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان کردەوە، ھاوکات گفتوگۆکرا دەربارەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان و ھەوڵی لیژنەکە بۆ ھەموارکردنی یاساکە.
بەڕێز سەرۆکی لیژنەکە ووتیشی کەوا لیژنەکە ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ پشتیوانیکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پارێزگارەکان وە ئاماژەیکرد بەوەی لیژنەکە کار بۆ دابەشکردنی ئەندامەکانی دەکات بەپێی پارێزگا ئەوەش لەپێناو ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بەردەوام و ھەروەھا وەستان لەسەر ئەو ئاستەنگ و لەمپەرانەی کە ڕوبەڕووی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەبنەوە،
دواتر ئاماژەیکرد بەوەی کە بڕیارە لیژنەکە کۆنفرانسێکی بەرفراوان سازبکات بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەمەبەستی لێک نزیککردنەوەی دیدگاکان و ئاگاداربوون لە پلانەکانی داھاتوو.
بەڕێزان ئەندامانی لیژنە ڕوونیانکردەوە کەوا ئەنجومەنی پارێزگای بەغدادو ئەنجومەنی پارێزگاکانی دیکەش لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکدان کە ئەویش گەڕاندنەوەی متمانەیە لەنێوان ھاووڵاتی و حکومەتی خۆجێیدا ، ھەروەھا نزیکی لە خەڵک و دانەبڕان لێیان لەڕێی کارکردنی بەردەوامەوە.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ھەرێمەکانی کردو ھیوای خواست سەردانەکان و پشتیوانی لیژنەکە بەردەوام بن. ھەروەھا ئاماژەی بەھەوڵ و پلانەکانی ئەنجومەن کرد لەڕێی ئەندامانی ئەنجومەنەوە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری و کارکردن بۆ بەرژەوەندییەکانی ھاوڵاتیانی بەغداد، وە جەختیشیکرد لەسەر پێویستی ھەموارکردنی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/٢٨