لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە 26/2/2024، لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد ئەلجەنابی و ژمارەیەک لە ئەندامانی، میوانداری دکتۆر فەرحان موحەیسن ئەلفەرتوسی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بەندەرەکانی عێراق و شاندەکەی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی پەیوەندیدار بە بەندەرەکان .
له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆیەکی فراوان كرا دەربارەی کاری گشتی بەندەرەکانی عێراق و گفتوگۆکردن لەسەر کارەکانی ئەو پرۆژانەی کە ئێستا جێبەجێ دەکرێن و گرێبەستەکان لەگەڵ دەسەڵاتە جۆراوجۆرەکانی جێبەجێکردن و چۆنیەتی تەواوکردنیان، جگە لە پێداچوونەوە بە کێشە بنەڕەتییە گشتییەکانی پەیوەست بە کارەکانی کۆمپانیاکەوە .
پەرلەمانتار جەنابی جەختی لە پەرۆشی ئەندامانی لیژنەکە کردەوە بۆ بەدواداچوون بۆ کارەکانی وەزارەتەکان و حکومەت و دامەزراوە سەربەخۆکان و تا چ ڕادەیەک پابەندن بە ستانداردەکانی شەفافیەت و پاکی .
سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بەوەدا کە لیژنەکە ستراتیژێکی کاری یەکخراوی هەڵگرتووە بۆ چاودێریکردنی ئەدای حکومەت و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی گەندەڵی و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی و ڕوونیشیکردەوە کە کاری بەندەرەکان سەرنجی زۆری لەلایەن دەسەڵاتدارانی جێبەجێکار و دەسەڵاتدارانی ڕێکخستنەوە وەرگرتووە بە لیژنەی دەستپاکیشەوە، بەهۆی گرنگی گەورەی ئەم کەرتە بۆ ئابوری نیشتمانی و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییانەی کە ڕێگری دەکەن لە بازدانێکی کوالێتی و پێشبڕکێیی لە کارەکانی بەندەرە نیشتمانییەکاندا .
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، لیژنەی دەستپاکی بڕیاریدا دانیشتنەکە بە کراوەیی بهێڵێتەوە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو دۆسیانەی کە لەژێر لێکۆڵینەوەدان بۆ دانیشتنەکانی داهاتوو .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٨ / ٢ / ٢٠٢٤