‎لیژنەی شەهیدان بە هەماهەنگی لەگەڵ فراكسیۆنی‌ دەوڵەتی یاسا پێشانگایەکی دۆکیومێنتاریی ڕاپەڕینی شەعبانییەی ڕێكخست

‎بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڕێز موحسین مه‌ندەلاوی، لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی بە هەماهەنگی لەگەڵ فراكسیۆنی‌ دەوڵەتی یاسا بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی شەهیدان و زیندانییەکان، پێشانگایەکی دۆکیومێنتارییان ڕێکخست بۆ سی و سێیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی شەعبانییەی پیرۆز لەژێر دروشمی (ڕاپەڕینی شەعبانییە ژیان بۆ ئازادیخوازان و مردن بۆ ستەمکاران).
‎پێشانگا کە لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجومەن دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا كرایەوە، پەرلەمانتار حەسەن سالم، سەرۆکی لیژنەی شەهیدان، قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، لە وتارێکدا ڕایگەیاند” ئەمڕۆ یادی سی و سێیەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە پیرۆزەکەی شەعبانییە دەکەینەوە کە کۆڵەکەکانی دەسەڵاتی بەعسی تاوانکاری هەژاند و قەڵاكانی لەژێر پێی ئازادیخوازەكان و موجاهیدەكان لەرزین و سەرسوڕهێنەرترین ئەفسانەی پاڵەوانیتی خەڵکی عێراق لە دژی نادادپەروەری و ستەمکاری تۆماركرد، بۆ ڕاگەیاندنی خواستی ئەم گەلە بە جیهانی ئازادی و ڕزگاربوون لە دیکتاتۆریەت و وەستان بەرامبەر بە دیکتاتۆرە نادادپەروەرەکان.
‎لە لایەکی دیکە، پەرلەمانتار عەقیل فەتلاوی وتاری دەوڵەتی یاسا پێشكەشكرد وتی ” ئێمە ئەمڕۆ بە ڕێزو شکۆداری یادی ڕاپەڕینە مەزنەكە دەكەینەوە، کە یەکێک بوو لە گەورەترین گۆڕانەکانی مێژووی نوێی عێراق، کە تێیدا خەڵکی عێراق یەکگرتوو بوون دژی نادادپەروەری و ستەمکاری.” لە وتارەکەیدا داوای لە سەرۆک وەزیران کرد کە فەرمان بە وەزارەتی پەروەردە بکات بۆ خێراکردنی چاپکردنی پرۆگرامێک بە ناوی (تاوانەکانی حیزبی بەعس) ، هاوشێوەی ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشکەشی کردووە بۆ ئەوەی نەوەی نوێ ئاگادار بکاتەوە لەوەی ئەم حیزبە نازییە چی کردووە لە ڕووی تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی عێراق.
‎لە بەرامبەریشدا، بەڕێز حوسێن سوڵتانی، سەرۆکی دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەکان، ڕایگەیاند کە ئەم ڕووداوە خەریک بوو ڕژێمی پێشوو لەناو ببات، بەڵام دەستێوەردانی ئەمریکا و هەرێمی بوو کە ڕێگری لە کەوتنی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوبەشە لە هەموو ئەو تاوانانەی کە خەڵکی عێراق لە ساڵی لە ساڵی ۱۹۹۰ تا ئێستا نەرۆكی گرتوە، هەروەها جەختی كرد لەسەر پێویستی دەوڵەت و دامەزراوەکانی بۆ دۆکیومێنتکردنی ڕاپەڕینی شەعبانییە.
‎لە لایەکی دیکەوە، بەڕێز تاریق ئەلمندەلاوی بەڕێوەبەری گشتی بەشی حەشدی شەعبی لە دامەزراوەی شەهیدان ڕوونیکردەوە کە ڕاپەڕینی شەعببانییەی پیرۆز قوتابخانەیەکە کە پێویستە بۆ نەوەکانی داهاتوو بەڵگەنامە بکرێت و ئاماژەی بەوە کرد کە دامەزراوەی شەهیدان ئەمڕۆ شانازی بەو ڕاپەڕینەوە دەکات چونکە خەڵک لە باشوورەوە بۆ باکوور لە دژی ڕژێمی پێشوو هەستان، هەروەها ئاماژەی بەو تاوانانە کرد کە لەلایەن ڕژێمی پێشوو دژ بە ژنان و منداڵان ئەنجامدراون و ئاوارەبوونی ملیۆنان خەڵکی عێراق، لەنێویاندا چوار ملیۆن کەس کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە وەرگیراون، هەروەها لە سێدارەدانی (300) زانای ئاینی لەلایەن ڕژێمەوە، هەروەها دەستگیرکردنی مەرجەعی ئاینی سەید ئەلخوئی لەو کاتەدا.
‎ڕێوڕەسمەکە پێشانگایەکی وێنەیی و کۆکراوەی تێدابوو بۆ یادکردنەوەی تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو دژی گەلی عێراق لە کاتی ڕاپەڕینی شەعبانییەدا.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٢/٢٨