‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی میوانداری وەزیری تەندروستی كرد

‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار لەیلا تەمیمی سەرۆکی لیژنەکە و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە ئەمڕۆ چوارشەممە 28/2/2024 پێشوازیكرد لەوەزیری تەندروستی و ستافی پێشکەوتووی وەزارەت .
‎ له میواندارییەکه ڕوونکردنەوه و وردەکارییەکانی لیژنەکه له لایەن وەزیری تەندروستی و کادیرانی پێشکه وتوو تیشکیان له سه ر
‎ژمارە و ڕێژەی دەستکەوتەکان بەپێی هەڵسەنگاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە سەدا 84، دەستکەوتی ساڵانە کە لە سەدا 67 تێپەڕی و فاکتەرە سەرەکییەکان كە دەبنە
‎دواخستنی دەستکەوتەکان و گرنگی بەرزکردنەوەی ڕێژەی دابینکردنی پێداویستی پزیشکی باسیان لێوە كرا.
‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی باسی لە ڕێژەی سەدی ڕێوشوێنە جێبەجێکارییە ساڵانەکان و هەژمارکردنیان و پێویستی فراوانکردن و ئامادەکردنی نەخۆشخانەکان و بەدیهێنانی ئامانجەکە لە بەرنامەی حکومەتدا کرد بەتایبەتی بەرنامەی شێرپەنجە جگە لە خەرجییەکانی بەڕێوەبردن و وردەکارییەکان دەربارەی نامە فەرمییەکان بۆ سەرۆک وەزیران سەبارەت بە بودجەیەکی تایبەت بۆ شێرپەنجە و نەبوونی دەرمانی شێرپەنجە، هەروەها دیراسەكردنی کێش و پێوانەکردن، دەركردنی ژمارە بە شێوەیەکی ئاماری و پێویستی بەکارهێنانی یەکەی پێوانەکردن بەراوردکردنی ڕاپۆرتەکانی پێشوو و دواتر لەڕووی وردەکاری و وردی کەرتەکان، ئەولەویەتەکان و ڕێوشوێنە گشتییەکان و بەرزکردنەوەی ڕێژەی داپۆشین بۆ سەنتەرەکانی شێرپەنجە لە دەرمان و ئامێرە پزیشکیەکانی دەستنیشانکردن و چارەسەری و پشتگیریکردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەر بۆ سەنتەرەکانی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی دڵ لە بەغدا و هەموو پارێزگاکان.
‎کۆبوونەوەکە باسی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی سەنتەرە تایبەتەکان و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی شتنی گورچیلە و هەروەها یاسای بیمەی تەندروستی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکیەکان و دابینکردنی دەرمان بۆ هاوڵاتیان کرد بە شێوەیەک کە بارگرانییان لەسەر نەبێت هەروەها تەواوکردنی پڕۆژەکانی نەخۆشخانەکان و دروستکردنی بنکە تەندروستییەکان یەكێكی تربوو لە تەوەری دانیشتنەكە.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٢/٢٨