لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی تاوتوێی یاسای بە کرێدانی زەوییە کشتوکاڵیەکان دەکات و بڕیار دەدات میوانداری وەزیرانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بکات

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان ڕۆژی دووشەممە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار فالح خەزعەلی سەرۆکی لیژنەو ھەردوو جێگرەکەی، و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە، کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لە سەر بابەتەکانی ناو بەرنامەی کار.
لەمیانی دیدارەکەدا تاوتوێی بەرنامەی کاری دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا، کە خۆی دەبینیەوە لە پرۆژە یاسای (ھەمواری سێیەمی پرۆژەکانی ئاودێری ژمارە ١٣٨ ی ساڵی ١٩٧١) و پرۆژە یاسای (بەڕێوەبردنی سەرچاوە بۆماوەییەکانی ئاژەڵان)، ھەروەھا لیژنە بە شێوەیەکی تێروتەسەل لە ھەردوو یاساکەی کۆڵیەوەو جەختی لە پێویستی جێگیرکردنی ئەو ھەموارانەی پێشتر لە لایەن لیژنەکەوە بڕیاری لەسەر دراوەو لە بەرژەوەندی جوتیارانە کردەوە.
لە بەشێکی تری دیدارەکە پەرلەمانتار فالح خەزعەلی پەیوەندی خۆی لە گەڵ نووسینگەی به‌ڕێز سەرۆک کۆماری ئاشکراکرد، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە نێوان لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو وزۆنگاوەکان و جه‌نابی سەرۆک کۆمار بۆ تاوتوێکردنی کەرتی کشتوکاڵ و کێشەکانی و دۆخی ئاو و وشکەساڵی و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، و کارکردن بۆ جوڵاندنی ڕێڕەوی پەرلەمانی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە كه‌یسی ئاو لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەروەها ئاراستەی لیژنەکە بۆ دەرکردنی یاسای ئەنجومەنی باڵای ئاو.
لە سەر ھەمان تەوەرو لەبەشێکی تری دیدارەکەدا، لیژنە بڕیاریدا ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٢/٢/٢٠٢٣ میوانداری ھەریەک لە بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ و کادرە پێشکەوتووەکانی وەزارەت بكات، و له‌ ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٣/٢/٢٠٢٣ میوانداری‌ بەڕێز وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و کادرە پێشکەوتووەکانی وەزارەت بكات.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٣/٢/٢٠٢٣