لیژنهی کاری پەرلەمانی کۆبوونەوەی خولی خۆی دهبهستێت بۆ پێداچوونەوە بە هەموارکردنی پڕۆژهی هەموارکردنی بۆ یاسای چاودێریكردنی کەمئەندام و خاوهن پێداویستییە تایبەتەکان
ئەمڕۆ دووشەممە 13/2/2023 لیژنەی کارو دام و دهزگاكانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنە پهرلهمانتار حوسێن عەرەب و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، کۆبوونەوەیهكی بهست بۆ تاوتوێکردنی بڕگەکانی یەکەم هەموارکردنەوەی یاسای چاودێری کەمئەندامان و خاوهن پێداویستییە تایبەتەکانی ژمارە 38ی ساڵی 2013 دوای ئەوەی كۆپی هەموارکراو پێشکەش بە دەنگدان کرا لە ناو لیژنەکەدا بەمەبەستی ئامادەباشی بۆ ڕادەستکردنی دوای ئەوەی ڕەزامەندی لەسەری دەرکرا بۆ دەنگدان لە ئەنجومەنی نوێنەران.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٣ / ٢ / ٢٠٢٣