دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پێشوازی له‌بریكاری وه‌زیری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی چین و باڵیۆزی چین له‌عێراق ده‌كات و، داوای فراوانكردنی قه‌باره‌ی به‌شداری و هاوكاری ئابوری نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 12/2/2023 له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد پێشوازیكرد له تشۆ رۆی بریكاری وه‌زیری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی چین وشاندێك له‌ئه‌ندامانی حیزبی شیوعی چین له‌گه‌ڵ تسۆی وی باڵیۆزی كۆماری چینی میللی له‌عێراق, بە ئامادەبونی هەردوو په‌رله‌مانتار دكتۆر محه‌مه‌د سدیق خۆشناو سه‌رۆكی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی عێراق – چین له‌په‌رله‌مان و دكتۆر وه‌تبان جه‌میل جبوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.
لەدیدارەكەدا, گفتوگۆ و تاوتوێی ئه‌و بابه‌ت و پرسانه كرا كه‌جێی بایه‌خی هاوبه‌شبوون, له‌سه‌رویانه‌وه رێگه‌چاره‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو گه‌لی دۆست .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی وته‌كانیدا, داوای له‌لایه‌نی چینی كرد قه‌باره‌ی به‌شداری و هاوكاری ئابوری نێوان هه‌ردوو وڵات فراوانتربكه‌ن, ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی چینی میللی وڵاتێكی گه‌وره‌یه و پسپۆڕیی كه‌ڵه‌كه‌بوو و توانایه‌كی مه‌زنی هه‌یه و ده‌كرێت سوود له‌كۆمپانیا چینییه‌كان وه‌ربگیرێت له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان جێبه‌جێبكات.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا, جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن, رۆڵی گه‌وره‌ی حیزبی شیوعی چینی له‌قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی چینی میللی له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا به‌رزنرخاند.
لای خۆیەوە, سه‌رۆكی شاندی چین هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی بۆ پشتیوانی عێراق نوێكرده‌وه‌و, پێشوازی له‌وهه‌وڵانه‌كرد كه ئامانجیان پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵییه له‌بواره جیاجیاكانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، هه‌روه‌ها پشتیوانیكردنی گه‌لی عێراق له‌تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی ڕەوڕەوەی بیناسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌كشه‌ممه 12 ی شوباتی 2023