دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌ڕۆژی نێودەوڵەتی رێگریكردن له‌توندڕه‌وی توندوتیژ‌ی به‌ره‌و تیرۆربردن, جه‌ختده‌كات له‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی جێبه‌جێكردنی ستراتیژی نیشتمانییە بۆ ڕوبەربونه‌وه‌ی تیرۆر
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, به‌شداریكرد له‌كۆنگرەی گشتی به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی رۆژی نێودەوڵەتی بۆ رێریگریكردن له‌توندڕه‌وی توندوتیژ‌ی به‌ره‌و تیرۆریزم لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان, كە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/2/2023 له‌به‌غدادی پایته‌خت به‌سه‌رپه‌رشتی راوێژكارێتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بەڕێوەچو و, سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیر و به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق و ژمارەیەك په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی ئاینی وسیاسی و نوێنه‌رانی رێكخراو و چالاكییه مه‌ده‌نی و میدیاییەكان بەشداربون تیایدا.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ كه‌ناڵه ئاسمانی و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ جه‌ختیكرد, ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌یاسا و یاسابه‌ركاره‌كان پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی ئەو هەوڵانە دەكات كە ئامانجی جێبه‌جێكردنی ستراتیژی نیشتمانییە بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر‌و به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری، هاوكات ستایشی ئاستی به‌شداریكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌كۆنگرەكەدا.
وتیشی ” پێویسته وه‌به‌رهێنان له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و چالاكییه مه‌ده‌نی و رۆشنبیرییه‌كان بكرێت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی به‌هه‌موو شێوازە‌كانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری لێبورده‌یی و پێكه‌وەژیانی ئاشتییانه و رێزگرتن له‌ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه له تایه‌فه‌گه‌ری “.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌كشه‌ممه 12 ی شوباتی 2023