لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا تاوتوێی رەوشی دەرچووه‌كانی وەقفی شیعی و سونی دەكەن

‎لیژنەکانی پەروەردەوە خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕۆژی یەکشەممە، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار سوعاد واێیلی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا ‎بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی وەقفی شیعی بەڕێز عەممار موسا موسەوی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی وەقفی سوننی بەڕێز عەدنان كركز‎ و بەڕێوەبەری بەشی سەرپەرشتی پسپۆڕی دکتۆر عومەر ئەحمەد سەلیم و بەڕێوەبەری پەروەردەی تایبەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
‎دکتۆر موهناد مەهدی، بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی دۆخی ئەو خوێندکارانەی لە هەردوو وەقفەكە دەرچوون.
‎لە دیدارەکەدا باس لەکێشەی دەرچوونی فەرمانگەکانی وەقفی شیعەو سوننە کرا بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لەزانکۆ و کۆلێژو پەیمانگا ئەهلییەکان دەستیان پێکردووەوەو تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنیان نەکردووە.
‎هەردوو لیژنەكە جەختیان لەسەر پێویستی کارکردن بە هەماهەنگی لەگەڵ هەر دوو وەقفەكە کردەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرەی کاریگەر بۆ ئەم توێژه‌ گرنگەو قسەكردن لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ‎جگە لەوەی هانی هەردوو وەقفەكەش دەدات کە هەمواری سیستەمی قوتابخانە ئاینییەکان و بڕیاری ژمارە (2) ی ساڵی 1993 بەپێی دەقە یاساییە کارپێکراوەکان بكات.

‎فەرمانگەی راگەیاندن
‎ئەنجوومەنی نوێنوران
٢٠٢٣/٢/١٢