لیژنەی کارەبای پەرلەمان میوانداری لیژنەی وزاری سەبارەت بە پرۆژەی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوە دەکات

لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/١/٢١، بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، میوانداری لیژنەی فەرمانی وزاری کرد، ئه‌وه‌ی‌ کە سەبارەت بە گرێبەستەکانی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوە پێکھێنراوە.
لە میانی دیدارەکەدا کە لە بارەگای لیژنەدا بەڕێوەچوو، لەگەڵ لیژنەی وزاری تاوتوێی دۆسیەی گرێبەستەکانی خزمەتگوزاری کۆکردنەوە و گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا جێبەجێکارەکان کرا، ھاوکات لیژنەکە گوێبیستی باسێکی تێروتەسەل بوو سەبارەت بە میکانیزمی گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیاکان و ھۆکارەکانی کۆتاییھێنان بە ھەندێک لە گرێبەستەکان، جگە لە پرسیاری بەڕێزان ئەندامانی لیژنە لەسەر ئەو گرفتانەی کە ڕووبەڕووی كاری وەزارەت دەبنەوە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لیژنەی کارەبا داوایکرد سەرجەم ووردەکارییەکانی پەیوەست بە ڕێکارەکانی گرێبەستکردن و ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکان و ژمێرەکردنی باجی کۆمپانیاکانی لەماوەیەکی دیاریکراودا بۆ دابین بکەن.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١/٢١