دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له هه‌ولێر : سەردانی شاندەکەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ شوێنی بۆردومانه‌كه‌ی ئێران جه‌ختدەکات، هیچ پاساوێك نیە بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژییه به موشه‌كی بالیستی جه‌نگیی
به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 21/1/2024، شاندێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گه‌یشته شاری هه‌ولێر، كه پێكهاتبوو له جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و، لیژنه‌ى په‌رله‌مانیی پێكهێنراو له هه‌ردوو لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگری و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عه‌باس ئه‌لزاملی، به‌مه‌به‌ستی راوەستان لەسەر ورده‌كاری ده‌ستدرێژییه‌كه‌و ئه‌و زیانانه‌ی لێیكه‌وتۆته‌وه، لە شه‌هیدكردنی هاوڵاتیانی بێ‌تاوان، كه له‌نێویاندا ئافره‌ت و مناڵ هەبوون.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی شانده‌كه، به‌ڕێز رێبه‌ر ئەحمەد، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی هه‌رێم له‌پێشوازیاندا بوون.
دواتر شانده‌كه به ئاڕاسته‌ی شوێنی بۆردومانه‌كه كه‌وته‌ڕێ، كه ماڵی هاوڵاتی ( پێشڕه‌و دزه‌یی ) بوو، قەبارەی وێرانكاری و زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی ئێرانیان بینی.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا رایگەیاند:” سەردانی شاندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ شوێنی بۆردومانه‌كه‌ی ئێران، ده‌یسه‌لمێنێت هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وده‌ستدرێژییه به موشه‌كی بالیستی جه‌نگیی، ئه‌و سه‌رپێچییه‌ش، پێشێلكارییەکی ئاشكرای رێککەوتن و پەیماننامە نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌و پێشێلکاریەکی قبوڵنه‌كراوه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری نیشتمان “.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌ك شه‌ممه 21ی كانونی دووه‌می 2024