لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی پەرلەمانی لەگەڵ کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای پاراستنی منداڵ دەکات

لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا شمەری سەرۆکی لیژنەکە، ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی به‌ست بە ئامادەبوونی شاندێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای پاراستنی منداڵ.
له کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر ئامادەکردنی پێداویستیەکانی یاسای پاراستنی منداڵ و بەشداریکردنی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ و دەسەڵاتدارانی پەیوەنداری لەسەر تێبینی و پێشنیارەکان لەسەر پڕۆژه یاساکه به مەبەستەی ئامادەکاری بۆ خوێندنەوەی دووەم .
سەبارەت بە هەمان بابەت، سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بەوەدا کە پێشنیارێک پێشکەش بە وەزیری پەروەردە کراوە بۆ تەرخانکردنی باخچەی ساوایان بۆ منداڵان لە بینای قوتابخانەکاندا، بە مەرجێک پێشنیارەکە لەژێر لێکۆڵینەوەی فراواندا بێت بۆ خزمەتکردنی مافەکانی منداڵ .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢١ / ١ / ٢٠٢٤