لیژنەی کارەبای پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی کارەبای ناوەڕاست و باشور دەکات

لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان (لیژنەی لاوەکی کۆکردنەوەو پێوەرەکان) بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٤/١/١٦، میوانداری بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای ناوەڕاست و باشور و کارمەندە پێشکەوتووەکان لە وەزارەتی کارەبا کرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆسیەکانی گرێبەستی کۆمپانیا جێبەجێکارەکانی پرۆژەی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوە.
لیژنەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوتوێی کۆمەڵێك بابەتی کرد پەیوەست بە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا جێبەجێکارەکانی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوە لە پارێزگاکان و بەستنی پێوەری زیرەک، جگە له‌ گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک لەو ناوچانەی کە پرۆژەکەیان تیادا جێبەجێ دەکرێت و کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی بەھەدەرچوون.
پاشان تاوتوێی کاتی دیارکراو بۆ تەواوبونی پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک کراو ھۆکارەکانی ڕاوەستانی کارەکانی ھەندێک لە کۆمپانیاکان لەگەڵ ڕێوشوێنەکانی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەو لێپێچینەوەیەکی گشتگیرو یەکلایکردنەوە، ھەروەھا بەدواداچوون بۆ ڕێکارە یاساییەکان لەڕێی پەیوەندی فەرمی لە نێوان ئەو لایەنانەی پەیوەندیدارن بە بابەتەکەوە.
لە بەشێکی تری گفتوگۆکاندا لیژنەکە پرسیاری کرد دەربارەی ئەو پلانەی کە لەلایەن کۆمپانیا گشتییەکانی دابەشکردن ئامادەکراوە لەماوەیەکی دیاریکراودا بۆ یەکلایکردنەوەی دۆسیەکانی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوە، ھەروەھا دەستکردن بە لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر کۆمپانیا کەمتەرخەمەکان، جگە لە پلانی نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکانی کارەبا.
هه‌ر لەمیانی میوانداریەکەدا لیژنەکە جەختی کرده‌وه‌ لەسەر گرنگی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان لەگەڵ کۆمپانیا جێبەجێکارەکان لە زوترین کاتداو یەکلایکردنەوەی ئەو دۆسێیە، بەئامانجی جێبەجێکردنی پرۆژەکان و بەرگرتن لە بەھەدەردانی سامانی گشتی.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لیژنەکە داوایكرد سەرجەم داتاکانی پەیوەست بەو دۆسێیانەی بۆ دابین بکەن و ڕاپۆرتی تایبەتی لەو بارەیەوە بە نوسراوی فەرمی بۆی‌ بنێرن.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١/١٦