‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بۆ بەدواداچوونی رووداوەكانی هەولێر لیژنەیەك پێك دەهێنێت

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ڕۆژی چوارشەممە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر كارنامه‌ی‌ دانیشتنەكانیان.
‎لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر ئەو یاسایانە کرا کە پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کراون بۆ دەنگدان له‌سه‌ریان، هه‌روه‌ها یاسا هەڵواسراوەکان و گفتوگۆکردنیان لەناو لیژنەکەدا.
‎لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکە بڕیاریدا لیژنەیەکی بەدواداچوون پێکبهێنێت بۆ دۆزینەوەی وردەکارییەکانی هێرشەكانی ئەم دواییەی هەولێر کە دواتر دیاریکرا، هەروەها بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەک درا بۆ بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی خۆبەخشان لە وەزارەتی بەرگری، جگە لە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی بەڵێندەران لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ.
‎لیژنەکە پێشنیاری نزیکبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ پشتڕاستکردنەوەی بەشداریکردنی پڕۆژە یاسای ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی بۆ دەنگدان له‌سه‌ریان لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/١/١٦