لیژنەی ئابوری پەرلەمان پێشوازی دەکات لە نوێنەری ھەمیشەیی شانشینی سعودیەی عەرەبی لە ڕێکخراوی بازرگانی جیھانی لە جنێف

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەحمەد سەلیم کینانی و بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە جەنابی سەقڕ موقبیل نوێنەری ھەمیشەیی شانشینی سعودیەی عەرەبی لە ڕێکخراوی بازرگانی جیھانی لە جنێف و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا ھەریەک لە پاشکۆی بازرگانی سعودیە لەعێراق و یاریدەدەری پاشکۆی بازرگانی سعودیەو یاریدەدەری نوێنەری ھەمیشەیی شانشینی سعودیەی عەرەبی لە ڕێکخراوی بازرگانی جیھانی و ھەروەھا بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییە ئابوریەکانی دەرەوە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئامادەبوون، تیایدا گرنگترین ھەنگاوەکانی پەیوەستبوونی عێراق بە ڕێکخراوی بازرگانی جیھانی تاوتوێکرا، ئەمە جگە لە گفتوگۆکردن لەبارەی پێشخستنی دۆخی ئابوری عێراق.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١/١٦