لیژنەی کارەبای پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەرھەمھێنانی کارەبای باکور دەکات و تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەش دەکات

لیژنەی کارەبای پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٩/١٧ میوانداری ئەندازیار وەلید خالید دەڕاجی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بەرھەمھێنانی کارەبای ناوچەکانی باکورو کادرە پێشکەوتووەکانی کۆمپانیای کرد، بۆ تاوتوێکردنی کاری کۆمپانیاو پلانی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنە بە خێرھاتنی میوانەکانی کردو جەختیكرده‌وه‌ لە پێویستی چاودێری و بەدواداچوون بۆ کاری سەرجەم کۆمپانیاکانی سەر بە کۆمپانیای گشتی کرد، پشتبەست بە لایەنی چاودێری، ھەروەھا داوای دیدگایەکی ڕوونیکرد سەبارەت بە کاری وێستگەکانی ناوچەی باکورو شێوازی واژوو کردنی گرێبەستەکانی وەبەرھێنان و جگە لە بڕی بەرھەمھێنانی وزەی کارەباو داواشیکرد سەرجەم ئەو نوسراوە فەرمیانە بدەن بە لیژنەکە کەوا پەیوەندیدارە بە گرێبەستەکان و جێبەجێکردنی پرۆژەکان.
بەڕێوەبەری گشتی ناوچەی باکور خستنەڕووی تێکڕای لۆدەکان و ڕێکارەکانی گرێبەستکردنی کۆگاکردن بە پەمپی پێشکەشکرد، ڕوونیشیکردەوە کەوا سەرجەم یەکەکانی سەر بە وێستگەی موسڵی غازی نۆژەنکراوەتەوەو زیادکردنی کەرەستەی پێویست بۆ ئامادەکردنی وێستگەکەو گرێبەستیش ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی سێ وێستگە.
ھەروەھا جگە لە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی کاری یەکەکانی کارپێکردن لە وێستگەکانی گەیارەو مەلا عەبدوڵا و کەرکوک و تازەو ئەگەری لە خۆگرتنی یەکەکانی ترو ئاشکراکردنی پێشکەشکردنی پێشنیارێک بۆ ڕاکێشانی بۆرییەک بە درێژی (٤٠) بۆ (٥٠) کیلۆمەتر، بە مەبەستی گواستنەوەی سووتەمەنی بەشێوەیەکی بەردەوام.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پرۆژەکانی خولی ئاڵۆز لە تازەو واژۆکردنی گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕێکارەکانی گرێبەستکردن و پرۆژەی گرێبەستی کۆمپانیای پاوەر مەشین جگە لە گوێگرتن لە پرۆژەکانی وێستگەی بێجی و وێستگەکانی گەرمی سامەڕا.
هەروەها باس لە ڕێگاکانی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ وەزارەتی نەوت سەبارەت بە دەستەبەرکردنی سووتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی وزە کرا، بەو پێیەش لیژنەکە داوایکرد نوسراوی فەرمی لە گەڵ وەزارەتی نەوت بۆ دابین بکرێت، بە مەبەستی بەدواداچوون و گەیشتن بە ئەنجامێک.
لیژنەکە پرسیاری لە هۆکاری کەمی پڕۆژەو گرێبەستی وەبەرهێنان لە ناوچەی باکور کرد، هەروەها ئەو دەستکەوتانەی لە پرۆژەکانی کارپێکردن و نۆژەنکردنەوەی وێستگەی موسڵی غازی و وێستگەی دبسی کۆن و ڕێژەی بەرهەمهێنان، هەروەها کەرکوک K3 بەدەست هاتوون وێستگەی (٢٦٠) مێگاوات، وێستگەی هەڵمی سامەڕا (١٢٦٠) مێگاوات، و باکوور توانای گەرمی (٧٠٠) مێگاوات، و پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانەکە زیاد بکرێت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا.
سەرۆکی لیژنەکە پەرلەمانتار محەمەد نوری ڕێنمایی ئاراستەی وەزارەتی کارەبا کرد سەبارەت بە بودجەی کارپێکردن و وەبەرهێنانی وەزارەت، هاوکات تاوتوێی دۆسێه‌ی وزەی نوێبووەوەو ئەگەری دیاریکردنی شوێنی گونجاو بۆ دامەزراندنی پڕۆژەکە کرا.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٧