لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی میوانداری وەزیری كارەبا دەكات

‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار لەیلا تەمیمی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ئەمڕۆ دووشەممە 18/9/2023 میوانداری وەزیری کارەبا ئەندازیار زیاد عەلی فازڵ و ستافی پێشکەوتووی وەزارەت کرد.
‎لە دانیشتنەكادا باسی ڕێوشوێنەکانی جێبەجێکردن بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکان و پاراستنی وێستگەکان و زیادکردنی توانای کارەبا لە ماوەی پلانی وەزارەت بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 كرا، کە لە ئەنجامدا ڕەنگدانەوەی زیادبوونی کاتژمێرەکانی دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ هاوڵاتیان دەبێت.
لە تەوەرێكی تردا باسی تەواوکردنی پڕۆژەکانی هێڵی گواستنەوە له‌ قۆناغی یەکەمدا كرا، بۆ تێپەراندنی کێشەکانی کەرتی گواستنەوەو دابەشکردن و تەواوکردنی دامەزراندنی وێستگەکان و پڕۆژەکانی ڕێگەپێدان و گواستنەوەو بەرهەمهێنانی سیستەمی کارەباو جەختکردنەوە لەسەر بەرهەمهێنانی وزەی خۆر و پرۆژەکانی وەبەرهێنانی تایبەت.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٨