لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی میوانداری سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی و سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی دەکات

‎ئەمڕۆ یەکشەممە 17/9/2023، لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار لەیلا تمیمی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، میوانداری سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی بەڕێز مەحمود تمیمی کرد.
‎لە میواندارییەکەدا سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی و بەڕێوەبەری گشتی بەشی بودجەو سەرۆکی بەشی میلاك لە وەزارەتی دارایی ئامادەبوون، گفتوگۆیان لەسەر ڕێوشوێنەکانی دامەزراندن و تێکەڵکردنی داتا بۆ خاوەن پلە باڵاکان و یەکەم (کۆمەڵەی دووەم) کرد، جگە لە بڵاوكردنەوەی فۆرم و ووردبینی كردنی.
‎هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستی کردنەوەی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە لە هەموو وەزارەتەكان كرا، هەروەها گرنگی هەماهەنگی لەلایەن بەشی بودجەوە لە وەزارەتی دارایی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی لەم بارەیەوە بۆ دۆکیومێنتکردنی ناو و ژمارەی کار، بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەزاران کۆد بۆ دەرچووان و ووردبینی كردنیان.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٧/١٧