لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بهشداری لە کۆنگرەی هەرێمایەتی بۆ نیشتەجێکردن و پەرەپێدان لە بەیروت دەکات
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە نوێنەرایەتی پەڕلەمانتار خاتو فاتیمە عیساوی لە گەڵ شاندێکی پەڕلەمانی بهشداریكرد لە کۆنگرەی هەرێمایەتی شەشەم بۆ پێداچوونەوە به بەرنامەی کاری کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ نیشتەجێکان و پەرەپێدان، بە سەرپەرشتی لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی لە ڕژئاوای ئاسیادا (ئیسکوا) و نووسینگەی هەرێمی بۆ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێکان و وڵاتە عهرەبیەکان و کۆمکاری عهرەبی و یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ ڕێکخستنی خێزان، کە له ڕۆژەکانی ١٣ــ١٤/ئەیلولی ئێستا لە بەیروت بەسترا.
پەڕلەمانتارعیساوی جەختیكردهوه لە سەر بهشداریكردنی عێراق لە بواری نیشتەجێكردن و پەرەپێدان و گەڕانەوەی ڕۆڵی هەرێمایەتی و عهرەبی و ئیسلامی کاریگەر، ئەوەی کە لە میانی دووگرێ ساڵیەکانی ڕابووردوودا تەواوی کردووە.
ههروهها بهڕێزی ئاشکرایکرد کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی لیژنە تایبەتمەندەکانیدا سوورە لە سەر بەشداریكردن لە هەموو کۆنگرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، جا ئەگەر عهرەبی یان هەرێمی یان جیهانی بێت، بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتەکان و خوێندنەوەی تەواو کاریەکان وهەڵسەنگاندنیان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٧/ئەیلولی/٢٠٢٣