لیژنەی کارەبای پەرلەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە زانکۆی ئەمریکی تاوتوێی یاسای وزەی نوێبوەوە دەکات

لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە سەرۆکی لیژنە، وە بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٢/٢٦ لەگەڵ دکتۆر حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری پێشوو، ھەروەھا بەڕێز ھاری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگای وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا، تاوتوێی ھەموارەکانی یاسای وزەی نوێبوەوەیان کرد.
لەمیانی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی ئەو تێبینیانەی سەبارەت بە پێشنیارە پێشکەشکراوەکان، ھاوکات گفتوگۆکان ھاندانی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری سەبارەت بە وزەی نوێبوەوەی لە خۆ گرتبوو.
لیژنەکە جەختی لەسەر گرنگی سوود وەرگرتن لە شارەزاییەکانی زانکۆی ئەمریکی کرد لەبواری وزەی نوێبوەوەداو جەختیکردەوە لەوەی کەوا پێویستە پێداچوونەوەی وورد بکرێت بەو ھەموارو دەستکاریکردنانەداو تێبینی ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانیش سەبارەت بەیاساکە بخرێتەڕوو .
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگای وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە بەغداد دووپاتیکردەوە کە زانکۆی ئەمریکی خوازیاری بەشداری و ھاوبەشیکردنە لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا لەسەرجەم ئاستەکانی ھاوبەشیکردندا، بەمەبەستی چارەسەرکردنی بابەتەکانی وزە، ھەروەھا ئاماژەی بە ھەوڵەکان بۆ دامەزراندنی سەنتەرێکی تایبەتمەند بە لێکۆڵینەوە لە کەش وھەوا کرد بەئامانجی ھێنانەکایەی ھاریکارییەکی ڕاستەقینە لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت ، بۆ کۆکردنەوەی ئەزمونە جیھانییەکان لە بواری وزەدا و کارکردن بۆ پێکەوە گرێدانی یاسای وزەی نوێبوەوە لەگەڵ کارایی وزەو باشترکردنی ئەو توانایانەی ئێستا کە بریتیە لە دەردراوە کاربۆنییەکان، ئەمەش پێویستی بە یاسایەکی تایبەت بەخۆی ھەیە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/٢٧