لیژنەی پەروەردە بەشداری لە هەفتەی تەندروستی قوتابخانەكان كرد
لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی دکتۆر سوعاد جەبار ئەلوائیلی سەرۆکی لیژنەکە، ڕۆژی یەکشەممە بەشداری کرد لە زیندووکردنەوەی چالاکییەکانی هەفتەی تەندروستی قوتابخانەکان.
لیژنەکە جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ڕۆڵی ڕێکخەری تەندروستی لە دامەزراوە پەروەردەییەکان و گرنگیدان بە چاودێری تەندروستی لە قوتابخانەکان و پێویستی دروستکردنی دۆسیەیەکی تەندروستی بۆ هەر خوێندکارێک، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و پاراستنی سەلامەتی قوتابیان.
چالاکییەکانی هەفتەی تەندروستی قوتابخانەکان بە بەشداری وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی و وەرزش و لاوان و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری پەروەردە و سەندیکای مامۆستایان و ژمارەیەک لە پسپۆری پەروەردەی دەستیپێکرد.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٢/٢٦