‎لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی زیندانە سیاسییەکان سەردانی ئەنجومەنی دەوڵەت ده‌كات

‎لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی زیندانیانی سیاسی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەن سالم سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار حوسێن موئنس، ڕۆژی سێشەممە سەردانی ئەنجومەنی دەوڵەتی کرد.
‎سەرۆکی لیژنەکە لەگەڵ بەڕێز کەریم خەمیس خەسباک، سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت، چەند بابەتێکی تاوتوێ کرد، لەوانە لێکدانەوەی ماددەی (13) ی یاسای هەموارکراوی دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەکان، جگە لە بابەتی میراتگری ئەو کەسانەی کە لە یاسای دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەکاندا دەیانگرێتەوە.
‎سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا کارەکان بەردەوامن و بە زووترین کات بڕیار لەسەر ئەو بابەتە دەدرێت.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٢/٢٧