‎لیژنەی دارایی میوانداری دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی كرد بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر یاسای میلاك

‎ڕۆژی سێشەممە 27/2/2024، لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی و ئاماده‌بوونی‌ ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکانی دیکە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، تیایدا میوانداری وەزارەتەکانی تەندروستی و پلاندانان و دارایی و ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی و دەستەی دەستپاكی و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای میلاك.
‎لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەکە پێشوازی لە میوانەکان کرد و جەختی لە پێویستی یاسایەکی نوێ کردەوە کە هەموو پێداویستییەکان جێبەجێ بکات، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە یاسا کۆنەکە بێ سوود بووە، ئاماژەی بە پەرۆشی کرد بۆ دروستکردنی پڕۆژە یاسایەکی نوێی میلاك بەپێی پێداویستییەکانی بازاڕی کار و پێویستی ڕاستەقینەی هێزی مرۆیی و وەسفی کار.
‎بەڕێز عەتوان ئەلعەتوانی ئاماژەی بە پەرۆشی لیژنەی دارایی کرد لەسەر دادپەروەری لە زیادکردن و هەموارکردنەوەی ناونیشانی کار بەپێی یاسا، وتیشی هەموارکردنەکە هەموو پلەکانی کار لەخۆ دەگرێت بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی گوێگرتن لە بۆچوون و ڕوانگەکان پێش دەنگدان لەسەر یاساکە.
‎لیژنەکە گوێی لە تێبینیەکانی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان گرت سەبارەت بە خزمەتگوزاری گشتی، زیادکردنی ناونیشانی کار، لەگەڵ پێشکەوتنی پیشەیی، هەروەها چۆنیەتی ڕەشنووسکردن و هەموارکردنەوەی ئەو ماددانەی کە لە یاسادا لە بەرژەوەندی گشتیدا هەیە.
‎لایەنەكان گفتوگۆی وردیان كرد لەسەر هەموارکردنەوە پێشنیارکراوەکان و ئەگەری دروستکردنی ناونیشانی نوێ بۆ فەرمانبەران لە هەموو کەرتەکاندا.
‎لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لیژنەی دارایی جەختی کردەوە لەسەر پەرەپێدانی یاسایەک کە دادپەروەری و سەقامگیری هەلی کار بەدەست بهێنێت بە پێی پێداویستییەکان بە ئامانجی تەواوکردنی پڕۆژەکە بە باشترین شێوە و خێراکردنی یاساکەی و ئاماژەی بەوەدا کە پابەندە بە ڕێوشوێنەکانی هەموارکردنی یاساکە بۆ گەیشتن بە هاوکێشەیەکی گونجاو.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٢/٢٧