‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی دامەزراوەی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کرد

‎پەرلەمانتار لەیلا تەمیمی سەرۆکی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی رۆژی سێشەممە 27/2/2024 پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی دامەزراوەی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کرد، بە ئامادەبوونی جێگری یەکەمی لیژنەی پلاندانان محەمەد ئەلبەلداوی و پەرلەمانتار سوعاد مالیکی.
‎لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمەکانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کرا، جگە لە ئامادەکردنی پلانێکی ستراتیژی و ڕێگاکانی هەماهەنگی لەنێوان هەردوولادا بەرەو هەڵسەنگاندنی بەرنامەی حکومەت و ڕێژەی دەستکەوتەکان و قەبارەی سەرکەوتنەکان و هۆکارەکانی شکست و خۆ دوورگرتن لەو هۆکارانە لەگەڵ چارەسەری کاریگەرتر بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە بەرژەوەندی گشتی عێراق.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٢/٢٧