لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمانی تاوتوێی یاسای وەزارەتی کارەباو وزەی نوێبۆوە دەکات

بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید حسن سامەڕایی و ئامادەبونی ئەندامانی لیژنەی کارەباو وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی شەممە ١٩/١١/٢٠٢٢ کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردنی چەند پرسێک کە لە خشتەی کارەکانیدا ھاتبوو.
لە میانی کۆبونەوەکەدا کە لەبارەگای سەرەکی لیژنە بەڕێوەچوو تاوتوێی چەند بابەتێک کرا، لەوانە دۆسیه‌ی‌ بەرھەمھێنانی کارەبا لە ڕێی سەرلەنوێ بەکارھێنانی خۆڵ وخاشاک، و بابەتی پێدانی مۆڵەتی وەبەرھێنان بە ئەمیندارێتی بەغداد بە مەبەستی بنیاتنانی وێستگەی کارەبا بۆ وزەی نوێبۆوە لە گەڵ دیاریکردنی تێچوی پرۆژەکە بەو جۆرەی کە لە گرێبەستەکەدا لە گەڵ لایەنی بەرامبەر کە لە یاسای بودجەدا ھاتووە بە مەبەستی تەرخانکردنی بڕی تێچوی پرۆژەکە، ھەروەھا گفتوگۆکردن لە سەر پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە (٥٣) ساڵی ٢٠١٧ و ئەنجامدانی ھەمواری پێویست تیایدا.
ھەروەھا لیژنە بڕیاریدا کە نوسراوی فەرمی ئاراستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بکات بە مەبەستی جیاکردنەوەی پارێزگاکان لە ئەمیندارێتی گشتی بۆ ئەنجامدانی گرێبەست و دیاریکردنی کۆی گشتی بودجەی تەرخانکراو بۆ کڕین، ھەروەھا قسە کردن لە گەڵ وەزارەتی کارەبا بە مەبەستی دیاریکردنی بڕی بودجە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکان، و ئه‌ندامانی‌ لیژنە جەختیان لە گرنگی ئەم پرۆژەیە کردەوە کە بە ھۆیەوە ڕۆڵی دەبێت لە دەستەبەركردنی ھەلی کارو بنیاتنانی پرۆژەکانی گەشەسەندن، جگە لە گرنگی پاڵپشتی نرخ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی ھاندانی کارو بەرھەمھێنانی ووزەو پاکوخاوێنی شارەکان.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، لیژنە تاوتوێی نوسراوی وەزارەتی کارەباو ئەنجومەنی ڕاوێژکاران كردو تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ڕاسپاردەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە ٥٤ ی ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە دەستپێکردنی پرۆژەکانی خولی ئاوێتەی یەکە غازیەکان بە قەرز لە میانی دەستپێشخەریەکانی بانکی ناوەندی بۆ تەمویلی سیستەمی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ڕێی وزەی نوێبۆوە.
لە کۆتایی گفتوگۆکاندا، لیژنە بڕیاریدا سەردانی وەزارەتی کارەبا بکات و کۆبونەوە لە گەڵ دەستەی بۆچونەکان ئەنجام بدەن لە بارەی پێشنیاری پرۆژە یاسا پێشکەش کراوەکان لە ڕێی نوسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢