ئەنجومەنی نوێنەران گەنگەشەی سێ پڕۆژەیاسا دەكات

ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی یانزەیەمی خۆیدا ڕۆژی شەممە بەسەرۆكایەتی بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وبەئامادەبوونی 223 ئەندام، خوێندنەوەی دووەمی بۆ سێ پڕۆژە یاسا كرد.
دەسپێكی دانیشتنەكە بە خوێندنی سورەتی فاتیحە بۆ گیانی ئەو هاوڵاتییانەی كە بوونە قوربانی لە تەقینەوەكەی بۆری غازی ماڵێك لە سلێمانی، دەستی پێكرد.
هەروەها ئەنجومەنەكە كۆتایی بە خوێندنەوەی ڕاپۆرت و گەنگەشەی پڕۆژەیاسای هاوبەشی نێوان هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت هێنا، كە لە لایەن هەردوو لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی و داراییەوە پێشكەش كرابوو.
لە دانیشتنەكەدا كە بەشێكی لەلایەن بەڕێز موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان تیشكیان خستە سەر هەمواری مادەكانی چوار و پێنج و نۆ و دە و دوانزەیەمی یاساكە بە شێوەیەك كە لە بەرژەوەندی باڵای ئابووری وڵات وكرێكارانی ناوخۆیی بێت لە ڕێگەی هاندانی هاوڵاتییان بۆ كاركردن لە كەرتی تایبەت و پابەندبوون بە دابینكردنی مافی خانەنشینییان لە كاتی دەركردنی یاسای هاوبەشیكردن لە نێوان هەردووكەرتەكەدا، هاوكات ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان نیگەرانی خۆیان نەشاردەوە لە دەرچوونی ئەویاسایە بەوپێیەی گونجاو و هاندەر نییە بۆ كەرتی ئابووری لەم كات و ساتەدا، وترسی كەمكردنەوەی چالاكی ئابووری هەیە وهەروا دەسەڵاتێكی بەرفراوان دەدات بە سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران وهاوبەشەكە، وئەمە وێرای ئەوەی جەختیان كردەوە لە بەهەدەردانی سامانی دەوڵەت ولەسەركارلابردنی زۆری فەرمانبەرانی بەدوادا دێت، سەرباری ئەوەش، خوازیاری چاوخشاندنەوە بە پڕۆژەیاساكەداو ڕاستكردنەوەی بوون بەچەشنێك كە لەگەڵ بنەماكانی دەستوور و بەرژەوەندی ئابووری عێراقدا بگونجێت.
هەروەها داوا لە سەرۆكی لیژنەی پەرلەمانی پەیوەندیدار بە پڕۆژە یاسای هاوبەشیكردنی نێوان كەرتی گشتی و تایبەت كرا كە ئەو داواكارییەی لەلایەن پەرلەمانەوە پێشكەش كراوە چاوی پێدا بخشێنێتەوە بۆ ڕەتكردنەوە یاخود بەردەوامبوون لە دەرچواندنی بەمەستی خستنەڕووی بۆ دەنگدان.
هەرلەو دانیشتنەدا، ئەنجومەن خوێندنەوەی راپۆرتەكە وتاوتوێكردنی پڕۆژەی هەمواری سێیەمی یاسای كۆلێژی ئیمام ئەعزەم ژمارە 19ی ساڵی 1977 ی دواخست بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو كە لەلایەن هەردوو لیژنەی ئەوقاف و هۆزەكان و لیژنەی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستییەوە پێشكەش كرابوو.
بەهەمانشێوە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی بۆ ڕاپۆرت و گەنگەشەی پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتیمانیی چاودێریی ئەتۆمیی وتیشكیی و كیمیاوی و بایۆلۆژی ئەنجام دا كە لەلایەن هەردوو لیژنەی تەندروستی و ژینگە وخوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستییەوە پێشكەش كرابوو .
لە درێژەی دانیشتنەكەدا كە بەشێكی لەلایەن بەڕێز شاخەوان عبدالله جێگری سەرۆكەوە بەڕێوەچوو بەڕێزانی پەرلەمانتار پێداگرییان كرد لەسەر رێگریكردن لە تێكەڵكرانی دەسەڵاتەكانی نێوان دەستەی نیشتیمانیی و وەزارەتی ژینگەو وەزارەتی تەندروستی، وێرای ئەوە بانگەشەی دەركردنی یاساكە كرا بەچەشنێك ڕۆڵی هەبێت لە دروستكردنی ژینگەیەكی ئارام بۆ سەلامەتی هاوڵاتیی عێراقی وكێشكردنی توانا عێراقییە پسپۆرەكان.
هەر لەم دانیشتنەدا ئەنجومەن كۆتایی بە خوێندنەوەی ڕاپۆرت و گەنگەشەی پڕۆژەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ئاودێری بە ژمارە 138 ی ساڵی 1971 هێنا كە لەلایەن لیژنەی كشتوكاڵ و ئاوەوە پێشكەش كرابوو.
لە دوتوێی گفتوگۆ گشتییەكاندا، ژمارەیەك لە ئەندامانی بەڕێز داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو كۆنوسانەیان كرد كە لەلایەن حكومەتی پێشووەوە یەكلایی كراوەتەوە كە پەیوەستە بە ناوچە ئابووریەكە ودرێژكردنەوەی هێڵی شەمەندەفەر وهەڵبژاردنی كەسایەتییە شیاوەكان لە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی وقەرەبووكردنەوەی ناوچە هۆرەكان لەو زیانانەی كە بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوەوە لێیان كەوتووە بەشێوەیەك مادەی 140 بیانگرێتەوە.
هەروا كەمكردنەوەی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی مادەهۆشبەرەكان لە كۆمەڵگەدا و وەستانەوەی توند دژ بە مافیاكانی بەقاچاخبردنی نەوتی خاو لە هێڵی بۆریی گواستنەوە بۆ ڕێگریكردن لە دزینی سامانی گشتی وهەروەها ڕاسپاردنی حكومەتی فیدراڵی بە چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون وبەهەمانشێوە داوابكرێت لە بەڕێوەبەرێتی پارێزگای كەركوك بە دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان وكۆتایی هێنان بەو گیروگرفتانەی كە لەئەنجامی پیسبوونی ژینگە، بەهۆی كارگەی چیمەنتۆی كەركوكەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، وێڕای ئەوەش داوابكرێت موچەی موچەنزمەكانی توێژی خانەنشینان بەرزبكرێتەوە ویاسای دەزگای شەهیدان قوربانییانی تەقینەوەكەی ناوچەی بنوك لە بەغدا بگرێتەوە.
لای خۆیەوە بەڕێز شاخەوان عبدالله داوایكرد كەوا پێویستە بڕی تەرخانكراوی مادەی 140 لە بودجەی گشتیی ساڵی 2023دا جێی بكرێتەوە كە لە لەساڵانی ڕابردوودا دواخراوە.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنەكە هەڵبگیرێت
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
19/11/2022