دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا زۆربه‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كات كه كرایه‌سه‌ر باره‌گایه‌كی سوپای عێراق له‌كه‌ركوك، داواش دەکات سەرلەنوێ هێزە هاوبەشەکان بڵاوەیان پێبکرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌کە و چارەسەری بۆشاییە ئەمنییەکان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19/11/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زۆربه‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی کرد کە باره‌گایه‌كی سوپای عێراقی له‌ناوچه‌ی چیمه‌نی نزیك شارۆچكه‌ی قەره‌هه‌نجیری له‌باكوری شاری كه‌ركوكی كرده ئامانج و بەو هۆیەوە چوار سەرباز شەهیدبوون.
دكتۆر شاخه‌وان عەبدوڵا، ئاماژەی بەکەمتەرخەمی حکومەت كرد لەئیدارەدانی دۆسییەی ئەمنیی کەرکوک و، داوای‌کرد هێزە هاوبەشەکان بڵاوەیان پێبکرێت لەناوچە ناسەقامگیرەکان و گرنگی چارەسەرکردنی بۆشاییه ئه‌منییه‌کان و سەرله‌نوێ هه‌ڵسه‌نگاندنی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان، بۆ ڕێگەگرتن لە دزەکردنە ئەمنییە بەردەوامەکان و چه‌سپاندنی پایه‌كانی سه‌قامگیری له‌سەرجەم پارێزگاكان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شه‌ممه ١٩ ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢