لیژنەی ڕۆشنبیری ‌پەڕلەمانی جەخت لە سەر گرنگی دەرکردنی یاسای پەیوەندی و زانیاریەکان دەکاتەوە

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان جەختیكردةوة لە سەر پێویستی دةركردنى یاسای پەیوەندی و زانیاريەکان کردەوە، بۆ ڕێکخستنی کاروبارى هونەری لە نيَوان دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان و وەزارەتی پەیوەندیەکانداو کۆتایی هێنان بە چوونەناویەکی دەسەڵاتەکان لە نيَوان هەردوولايةندا.

جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە دکتۆرە سەمیعە غەللاب و ئەندامی لیژنەکە پەڕلەمانتار ڕەفیق ساڵحی، لە کاتی نوێنەرایەتیکردنی لیژنەکە لەو کۆبوونەوەیەدا، کە ئەمڕۆ لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیەکانی پەڕلەمانی لە بارةطاى ئەنجومەنی نوێنەران بەئامادبوونی نوێنەرەکانی هەردوولا بةستى، بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەى یاسای پەیوەندی و زانیاریەکان، کە کاردەکات لةسةر ڕێکخستنی کار لە نيَوان وەزارەتی پەیوەندیەکان و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکاندا.

لە کۆبوونەوەکەدا، لیژنە تاوتوێی بابەتی پێدانی مۆڵەت و پرشەکان وکارەهونەریەکانی دیکە کرد، لةطةلَ تاوتويَكردنى ڕێگاکانی کۆتایی هێنان بە چوونەناویەکی دەسەڵات و تایبەتمەندیەکان لەم بوارە تەواو هونەریەدا،  ئاماژەشيان بة ئەوەدا کە لیژنە تایبەتەکە ( لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیەکان) و لیژنە هاوبەشەکانی دیکە سوورن لةسةر تاوتوێكردنی ڕەشنووسی یاساکە، بؤ ئةوةى خوێندنەوە بؤ یاساکە بكريَت و لە ئەنجومەنی نوێنەراندا برِياري لةسةر بدريَت، لە بەر پێویستی زۆر بەم یاسایە.

 

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی ڕاگەیاندن

١٩/تشرینی یەکەمی/٢٠٢٣