دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی روسیا ، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخ و روداوه‌كانی ناوچه‌كه و رێگاكانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 19/10/2023، له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد، پێشوازیكرد ، له به‌ڕێز (ئه‌لبرۆس كۆترا شیڤ ) باڵێۆزی روسیا لای عێراق .
له دیدارێكدا، تاوتوێی ئه‌وپرس و بابه‌تانه كرا كه جێی بایه‌خی هاوبه‌شن، له‌سه‌رویانه‌وه، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخ و پێشهات و روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها باس له گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات كرا، بەجۆرێک خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا بكات.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی وته‌كانیدا ئاماژه‌یدا به‌قووڵی ئەو په‌یوه‌ندییه مێژوییانەی عێراق و روسیا پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی باڵیۆزخانه‌ی روسیای كرد، له فراوانكردنی قه‌باره‌ی هاوكاری ئابوری و بازرگانی و رۆشنبیری نێوان هه‌ردوو گه‌لی دۆست.
به‌ڕێزی جه‌ختیشیكرد له‌وه‌ی، عێراق ده‌ڕوانێته هاوكاری زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست، به‌تایبه‌تی روسیا کە له‌وڵاته گرنگه‌كانی جیهانه و هه‌ڵوێسته‌كانیشی ئه‌رێنی و هاوکارە لەگەڵ گه‌لی عێراق.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
19ی تشرینی یه‌كه‌می 2023