لەمیانی دیداری لەگەڵ ژمارەیەك لە شێخ و پیاوماقوڵانی پارێزگای موسەننا.. مەندەلاوی داوا لە حكومەت دەكات ئەوپەڕی گرنگی بدات بە پشتیوانی و هاندانی وەبەرهێنان لە موسەننا

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی پێنج شەممە, پێشوازیكرد لە ژماریەك لە شێخ و پیاوماقوڵانی پارێزگای موسەننا, بە ئامادەبونی پەرلەمانتار حسێن عەرەب.
جێگری یەكەم, گوێبیستی ئەو كێشانە بوو كە دانیشتوانی پارێزگاكە بەدەستیەوە دەناڵێنن و پەیوەستە بەلایەنی خزمەتگوزاری و كەمی ئاو و زەرەرمەندبوونی كەرتی كشتوكاڵ.
مەندەلاوی رونیكردەوە, ئەنجومەنی نوێنەران, بەرچاوڕونیەكی تەواوی هەیە, لەبارەی قەبارەی پێداویستیەكانی هەندێك لە پارێزگاكان و, قەبارەی ئەو كێشانەی بەدەستیەوە دەناڵێنن, لەڕێی لیژنە پەیوەندارەكانەوە بەداواداچونیان بۆ دەكات, داواشی لە حكومەت كرد, بایەخی زیاتر بدات بە پرۆژەكانی وەبەرهێنان لە پارێزگای موسەننا.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١٠/١٩