لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمانی تاوتوێی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندن دەکات بۆ دەرچوون بە بینینێکی پێگەیشتوو و یەکگرتوو
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران، تاوتوێی خاڵ و بڕگەکانی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ژمارە ٣٦ لە ساڵی٢٠١٥ هەموارکراو كرد، بۆ دەرچوون بە بینینێکی پێگەیشتوو و یەکگرتووی و دهركردنی یاسایەکی ڕەسەن كه کار بکات بۆ سەرکەوتنی تۆڕەکە لە ئایندەدا.
جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەو ئەندامە بەڕێزەکان، لەکاتی میوانداریکردنی ڕاوێژکاری کاروباری یاسادانان لە ئەنجومەنی نوێنەراندا بەڕێز عەلی دلێمی، ئەمڕۆ لە بارەگای لیژنەکە لە باڵهخانهی پەڕلەماندا، سووربوونی لیژنەکەیان دووپاتكردهوه بۆ هەموارکردنی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بە شێوەیەکی گونجاو كه لەگەڵ هەردوو قۆناغەکانی ئێستاو پاشەڕۆژدا بگونجێت، ئاماژەشیاندا کە ئەو هەموارکراوەی حکومەت ناردوویەتی هەموو کەڵێنەکان و بڕگەکانی تێدا نەبوو کە دەویسترا هەموار بکرێت، جهختیشیان كردهوه كه لیژنه كار دهكات ههمواركردنی ئهو یاسایه به جۆرێك کە شکۆی تۆڕەکە بەرز ڕابگرێت و هەموو کێشەکانی كه بەدەستیەوە دهناڵێنێـ چارەسەر بکات.
ههروهها ئتشكراكرا كه بۆچوونێک هەیە بۆ دهستنیشانكردنی وهسفێكی فهرمانبهری لەنیَوان ئەنجومەنی ئەمینداریەتیەکان و سەرۆکی تۆڕەکەدا، سەرەڕای چارەسەرکردنی هەندێک لە خاڵ و بڕگەکان کە مانایەکی گشتییان هەیە و ڕوون و سنوور بۆ دانراو نین.
لیژنەکە ئاشکرایکرد کە ڕای تایبەتمەندەکان لەلایەنەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەریدا کۆدەکاتەوە بۆئەوەی بیانخاتە ناو یاساکەوە، بەتایبەتی ئەوانەی کە کار دەکەن بۆ جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە نیَوان هەردوو دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی ئەمینداریەتیەکان و بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕە بەجێهێنەرەکەداو پێدانی پۆستەکان لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی تۆڕەکەدا بەو کەسانەی کە شایهنی ئەوەن بە گوێرەی یاساو سنورە دیارکراوەکان کە بریتیە لە شارەزایی و بڕوانامەو سوپاسنامەو سزاكان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠/نیسانی/٢٠٢٣