بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی دارایی تاوتوێی یاسای بودجە دهكات
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڕێز موحسین مهندەلاوی، ئهمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە 9/4/2023 سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی کرد، بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنە، بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023-2024-2025، وەک ئامادەکارییهك بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکەی لیژنه لە كاتی خوێندنەوەی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پڕۆژه یاساكه.
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە لەسەر پێویستی خێراکردنی گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاساکهو لەبەرچاوگرتنی پێویستی هاوڵاتیان و داوای لە لیژنەکە کرد بەردەوام بن لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەو گفتوگۆکان و تەواوكردنی له زووترین كاتداو ئاماژەی بەوەشکرد كه یاساکە داواکارییەکانی هاوڵاتیان بهدی دههێنێت و كاردهكات بۆ زیادکردن و تەرخانکردنی خزمەتگوزاری و پرۆژەکانی وەبەرهێنان و كهرتی تایبهتیش چالاک دهكات.
سەرۆکی لیژنەی دارایی جەختی لەوەکردەوە کە لیژنەکەی سوورە لەسەر پێداچوونەوە بە یاساکەو پەرەپێدانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ گەیشتن بە هاوکێشەی گونجاو، وتیشی بودجە نوێنەرایەتی تێڕوانینی حکومەت دەکات و پێویسته هاوسهنگی ویهكخستنێك بكرێت له نێوان تێڕوانینی حکومەت و تێڕوانینی ئەنجومەنی نوێنهران و پشتڕاستکردنەوەی هەموو تێبینییەکان، ئاماژەشی بە پێکهێنانی لیژنەیەک كرد بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک بۆ پێشكهشكردنی لە كاتی ئهنجامدانی خوێندنەوەی دووهمی پڕۆژهی یاساكه.
دواتر لیژنەی دارایی دەستیکرد بە گفتوگۆکردن لەسەر یاسای بودجەی فیدراڵی و پەرەپێدانی میکانیزمێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرۆژە یاساکەو گوێگرتن لە هەموو بۆچوون و تێبینییەکان و ئاماژەی بە پێویستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە کرد بۆ پێداچوونەوە بە بەربەستەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو .
ههروهها لیژنە ئهو بڕگانهی کە پەیوەستن بە داهات و خەرجییەکان و کورتهێنانەکانی خوێندەوەو ئەندامانی لیژنە تێبینی خۆیان خستهڕوو بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕاستەقینە بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنان، جگە لە گفتوگۆکردنی بودجەی سێ ساڵی و پێداچوەنەوەی هەموو ئەو بابەتانەی کە لە پڕۆژە یاساکەدا هەن.
ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٤/١٠