دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌یادی روخانی سته‌مكاردا : سه‌رده‌می به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ سه‌رده‌مێكی ڕه‌شی رابردوو بوو ناگەڕێتەوە
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 9ی مانگی نیسان كه‌هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی روخانی رژێمی له‌ناوچوو له‌ساڵی 2003 دا، به‌م بۆنه‌یه‌وه ,به‌ڕێزی ئه‌م روداوه گرنگه‌ی له‌مێژوی عێراق وه‌بیرهێنایه‌وه‌و به‌كۆتایی قۆناغێكی تاریك له‌حوكمی دیكتاتۆریی وه‌سفكرد , كه بۆ سێ ده‌یه بە ئاگرو ئاسن خۆی بەسەر عێراقیه‌كاندا سەپاندبوو.
به‌ڕێزی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ” سه‌رده‌می به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ سه‌رده‌مێكی ره‌شی رابردوی قێزه‌وون بوو کە ناگەڕێتەوە، سه‌دام و داروده‌ست و ده‌سه‌ڵاته نه‌خوازراو و رژێمه سه‌ركوتكاری و سته‌مكارییه‌كانی تاهه‌تاهه‌تایه کۆتاییانهات”
جه‌ختیشیكرد له‌سه‌رگرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵی هێزه سیاسیه‌كان و رۆیشتن به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ بۆ بنیادنانه‌وه‌ی عێراقێكی ئازادی دیموكراسی فیدراڵی كه یاسا و ده‌ستور تیایدا سه‌روه‌ر بێت و مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌ل بپارێزێت و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی به‌دیبهێنێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌كشه‌ممه 9 ی نیسانی 2023