لیژنەی ڕۆشنبیری پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنوسانی عێراق دەكات بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەری عێراقی

لیژنەی ڕۆشنبیری، گەشتوگوزار، شوێنەوار و ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی عێراق و سەرجەم ڕاگەیاندكاران و ڕۆژنامەنوسان لە عێراقدا دەكات بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ڕۆژنامەنوسیی عێراقی.
سەرۆكی تەمەنی لیژنەكە و ئەندامە بەڕێزەكانی ئەوەیان ووت: ئەمڕۆ 15 ی حوزەیران 153 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر جەژنی ڕۆژنامەگەری عێراقیدا بەدەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی ” زەورا” ی عێراقی لە ساڵی 1869 بەو بۆنەوە پیرۆزبایی لە جەژنی ڕۆژنامەنووسان دەكەین، هەروا شانازی بەم دەستەبژێرەوە دەكەین كە لە هەل و مەرجە سەختەكاندا بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو كاریان كردووە لە پێناو گواستنەوەی ڕاستییەكان وەك خۆی و لەوپێناوەدا ڕۆژنامەنوسیی عێراقی دەیان شەهید و برینداری پێشكەش كردووە. سڵاویان لێبێت ئەوانەی كە بە قەڵەمەكانیان ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە، وبەو قوربانیدان و هەوڵانەیان كە لەلای هەمووان ئاشكرایە، وەك چرای گەلی عێراق دەمێننەوە
لیژنەكە دووپاتی كردەوە كە كار لەسەر هەمواركردن و دەركردنی ئەو یاسایانە دەكات كە دەبنە هۆی پەرەپێدانی كەتواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی و ئاستی ڕۆژنامەوانیی عێراقی لەسەرجەم بوارەكاندا، هەروەها ئاماژەیان بەوەشدا كە دەرگای لیژنەكە كراوەیە بە ڕووی هەمواندا بۆ پێشكەشكردنی ئەو پێشنیار و هەمواری یاسایانەی كە دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ئەو ئاستەنگانەی كە لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان لە هەموو ئاستەكاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە
دووبارە پیرۆزبێت لە خێزانی ڕۆژنامەنوسیی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
فەرمانگەی ڕاگەیاند