لیژنەی ڕۆشنبیری بەشداری لە ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەری دەكات و پشتگیری خۆی بۆ ڕاگەیاندنێكی پیشەیی ڕادەگەیەنێت

ڕۆژی چوارشەممە 15/6/2022 لیژنەی ڕۆشنبیری، گەشتو گوزار، شوێنەوار و ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران بەشداریكرد لە ئاهەنگی ڕۆژنامەنووسان كە لە بارەگای سەندیكاكەیان بەبۆنەی 153یەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی ڕۆژنامەگەری عێراقی بەڕێوەچوو.
جێگری یەكەمی سەرۆكی تەمەنی لیژنەكە بەڕێز “سەمیعە غلاب” بە نوێنەرایەتی لیژنەكە پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنوسان كرد، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگیدان بەم توێژە لەبەرئەوەی یەكێك لە سیما گرنگەكانی وڵاتەو بەرپرسیارێتییەكی گەورە لەسەرشانیەتی بە كاری پیشەیی و شێلگیرانەی خۆی لە گەیاندنی ڕاستییەكان و نەشێواندنی.
لەلایەكی ترەوە غلاب لەگەڵ بەرپرسی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی عێراق بەڕێز موئەیەد لامی گەنگەشەی چەندپرسێكی تایبەت بە كاری ڕۆژنامەنوسان و شایستەكانیانی كرد، وێڕای هاوكاری هاوبەشی نێوان سەندیكا و لیژنەكە بۆ پێشكەشكردنی كارئاسانی بۆ كاری ڕۆژنامەنووس لە عێراقدا
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن