لیژنەی پەروەردە میواندری نوێنەرانی کادێرە پەروەردەییەکانی بەسرە دەکات

لیژنەی پەروەردە بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار زەیتون دلێمی سەرۆکی تەمەن و ئامادەبونی ئەندامەکانی، ڕۆژی چوارشەممە میوانداری نوێنەرانی کادێرە پەروەردەییەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای بەسرەی کرد.

لەمیانی کۆبونەوەیەکدا، کۆمەڵێک کێشە خرانەڕوو کە ڕوبەڕوی کادێرانی پەروەردەیی دەبێتەوە لەبەسرە.

لای خۆیەوە، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە تەئکیدی کرد، لیژنەکەیان بەشێوەیەکی بەردەوام کاردەکات لەپێناو خزمەتکردنی کادێرانی پەروەردەیی و، کارکردن بۆ چارەسەری سەرجەم ئەو ئاستەنگانەی دێتە ڕێی پرۆسەی پەروەردە بەشێوەیەکی گشتی و، کادێرانی پەروەردەیی بەشێوەیەکی تایبەتی.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٥/٦/٢٠٢٢