لیژنەی ڕۆشنبیری لەگەڵ پارێزگاری ئەنبار كۆبوویەوە بۆ تاوتوێكردنی ڕێكارەكانی پەرەپێدانی .پێگە گەشتیاریی و شوێنەوارییەكان و رێگاكانی وەبەرهێنانیان

ڕۆژی دووشەممە 13/6/2022 جێگری سەرۆكی تەمەنی لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز دكتۆرە سەمیعە غلاب لەگەڵ پارێزگاری ئەنبار بەڕێز عەلی فەرحان باسیان لە میكانیزمەكانی پەرەپێدانی پێگەگەشتییاری و شوێنەوارییەكانیان لە پارێزگاكەدا لەپێناو پێشخستنی كەتواری ئەو پارێزگایە كرد
پەرلەمانتار غلاب لە میانی سەردانیكردنی بۆ شوێنەجیاوازەكانی پارێزگاكە« كە نوێنەرانی كۆمەڵەی خزمەتگوزاری گەشتیاری و هاریكاری میوانخانەیی هاوڕاییان دەكرد داوای چالاككردنی وەبەرهێنان لە كەرتی گەشتیاری وبەتایبەتی كاركردن لەسەر ڕاكێشانی گەشتیاری كرد.
شاندەكە بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی پێگەگرنگەكانیان كرد لەوانە قەلًای هیت، چەرخاوەكان و شاری گەشتیاری و هەروەها چەندین شوێنی تر، ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی بە پێی یاسابەركارەكان وەبەرهێنان لەم شوێنانەدا بكرێت، گەشتیاریی ناوخۆ چالاك بكرێت بۆ ڕاكێشانی ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیار لە ڕێگەی گروپە گەشتییارییەكانەوە.
لای خۆیانەوە نوێنەرانی كۆمەڵەكە بەڵێنیان دا هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ئەو ئامانجەی كە هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی ئەو ئاوەدانكردنەوەی لەپارێزگاكەدا بەدی دەكرێت.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن