سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە پادشای ئوردن دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری، ئەمرۆ دووشەممە، چاوی کەوت بە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن بە ئامادەبوونی شازادەی جێنشین حسێن بن عەبدوڵای دووەم.
لەمیانی دیدارەکە تەئکید کرایەوە لەسەر قوڵی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو وڵات و پەرۆشیان بۆ فراوانکردنی دەروازەی هاریکاری دۆستانەی نێوان عێراق و ئوردن لەسەرجەم بوارەکان بەو جۆرەی بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا بەدیدێنێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
13 حوزەیران 2022