لیژنەی ڕۆشنبیری ستایشی دەستكەوتەكانی پەیمانگای عێراقی بۆ پاراستنی شوێنەوار وكەلەپور دەكات و داوای پشتیوانی كردنیان دەكات

لیژنەی ڕۆشنبیری گەشتوگوزار و ڕاگەیاندن دەستكەوتەكانی پەیمانگای عێراقی بۆ پاراستنی شوێنەوار و كەلەپور، تایبەت بە پاراستنی پارچە شوێنەوارییە بەردین، كانزایی، دەستنووسەكان و بە دیكیۆمێنتكردنیان، بەرزدەنرخێنێت.
بەڕێز فاروق حەنا عتو، سەرۆكی تەمەنی لیژنەكە، لە میانەی سەردانیكردنی بۆ بینای پەیمانگاكە لە هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 22/6/2022، جەختی كردەوە لەسەر پشتگیریكردنی لیژنەكە بۆ ئەو پەیمانگایەی كە بە گرنگترین دامەزراوە دادەنرێت لە وڵاتدا بۆ پاراستنی شوێنەوار و دەستنووسە كەلەپورییەكان، كە زۆرێك لەم پەیمانگایە دەرچوون ولەم بوارەدا پسپۆڕییان وەرگرتووە لە میانی بەشداریكردن خولەكانی وێنەسازی شوێنەوارەكان و پاراستنیان، كە بە چاودێری ژمارەیەك پسپۆڕی بیانی لەم بوارەدا، بەڕێوەچوون.
بەڕێز عتو داوا لە حكومەت، وەزارەتی ڕۆشنبیری، گەشتوگوزار و شوێنەوار دەكات پشتگیری پەیمانگاكە بكات و سەرجەم پێداویستییەكانی بۆ فەراهەم بكات، لە پێناو بەردەوامیدان بە دەستكەوتەكان و ئەنجامە بەنرخەكان بۆ پاراستنی شوێنەوارەكان و سەرلەنوێ گەڕاندنەوە و نمایشكردنیان، لە مۆزەخانەدا كە مێژوو و دێرینیی وڵاتی میزۆپۆتامیا بە درێژایی هەزاران ساڵ بۆسەرجەم جیهان دەردەخات.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن