جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق :پزیشكانی ڤێتیرنه‌ری رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌بوژاندنه‌وه‌ی سامانی ئاژه‌ڵداری و پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌دا
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/6/2022 له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی‌له‌به‌غداد پێشوازیكرد له‌شاندێكی پزیشكانی ڤێترنه‌ری عێراق ، له‌دیدارێكدا، ئه‌و پرسانە تاووتوێكرا كه‌په‌یوه‌ستن به بایه‌خدان به‌خاوه‌ن بڕوانامه و پسپۆڕییەکان و سودوه‌رگرتن له شاره‌زاییان و، پته‌وكردنی رۆڵی پزیشكانی ڤێترنه‌ری و دەرخستنی بایەخی له‌پاراستنی ته‌ندروستی گشتی و په‌ره‌پێدانی سامانی ئاژه‌ڵ ، وێڕای تاوتوێکردنی یاسای پله‌داری پزیشكانی ڤێترنه‌ری ژماره 136 ی ساڵی 1980 ی هه‌مواركراو له‌ساڵی 2021.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌چوارچێوه‌ی قسەکانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ” پێویسته بایه‌خ به‌لێهاتوییەكان و وەبەرهێنان لەتوانا زانستییه‌كانیان بکەین وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی مرۆیی جۆریی و، پزیشكانی ڤێترنه‌ری رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌بوژاندنه‌وه‌ی سامانی ئاژه‌ڵ و پاراستنی كۆمه‌ڵگه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئابووری به‌خێوكه‌ران”، هاوكات به‌ڕێزی به‌ڵێنیشیدا نوسراو ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات بۆ جێبەجێکردنی یاسای پله‌داری پزیشكانی ڤێترنه‌ری و ته‌رخانكردنی دارایی پێویست به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی ژماره‌ی كادیرانی ته‌ندروستی ڤێتێرنەری له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 22 ی حوزه‌یرانی 2022