لیژنەی ڕۆشنبیری جەخت دەكاتەوە لەسەر پاراستنی شوێنەوارە كەلەپورییەكان لە مۆزەخانەی هەرێمی كوردستان .

ڕۆژی چوارشەممە 20/7/2022 لیژنەی ڕۆشنبیری وگەشتوگوزار وشوێنەوار وڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختی كردەوە لەسەر پێویستی هەڵگرتن وپاراستنی بەرهەمەشوێنەوارییە كەلەپورییەكان لە مۆزەخانەی هەرێمی كوردستان.
هەروەها بەڕێز پەرلەمانتار فاروق حەنا عتو سەرۆكی تەمەنی لیژنەكە لە میانی سەردانیكردنەكەی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كەلەپوور و مۆزەخانەی سریانی سەر بە بەڕێوەبەراتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری لە هەرێمی كوردستان، تاوتوێی ڕێگاكانی چاكسازی و پاراستنی شوێنەوارە كەلەپورییەكان و میكانیزمی پەرەپێدانی مۆزەخانەكەیان كرد بەوچەشنەی كە لەگەڵ پێشكەوتنەكانی ئەم سەردەمە لە جیهاندا یەكبگرێتەوە.
هەر لەم دیدارەدا عتو ئاماژەی كرد بە تاوتوێكردنی چۆنیەتی پەرەپێدانی كتێبخانەی سریانی تایبەت بە ڕۆشنبیری و ئەدەب و هونەری سریانی كە هەزاران سەرچاوە وبە زمانی جیاواز لە خۆ دەگرێت، وپەیوەست كردنی بە سەرچاوە و كتێبە گرنگە نوێیەكان لەم سەردەمەدا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن