لیژنەی ڕۆشنبیری بەشداری لە وۆركشۆپێكی تایبەت بە ڕەهەندی رۆشنبیری پەرەپێدانی بەردەوام دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 20/7/2022 لیژنەی ڕۆشنبیری وگەشتوگوزار وشوێنەوار وڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەشداری لە وۆركشۆپێكدا كرد كە لە بەغدا بەڕێوەچوو بە ناونیشانی” ڕەهەندی ڕۆشنبیری لە بەرنامەی كاری پەرەپێدانی بەردەوامدا 2030″ بە هاوكاری لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری، گەشتوگوزار وشوێنەوار و نوسینگەی بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان(UNDP)
دكتۆرە سەمیعە غەلاب، جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەكە لە میانی ئامادەبوونی لە وۆركشۆپەكەدا جەختی كردەوە لەسەر پێویستی ڕاگۆڕینەوەو گەشەپێدانی سەرجەم بوارەكان، لە پێناو پاراستنی كەلەپوور و شوێنەوار و هونەر بەسەرجەم ناو و بەشەكانی و كۆی جومگەكانی ڕۆشنبیری، بۆ پاراستنی شوناسی عێراقی و گرنگیدان بەم بوارانە لە پەرەپێدانی كۆمەڵگە و نوێكردنەوەی هزرەكان، كە لە بەرژەوەندی گەشەپێدانی كایەی ڕۆشنبیرییە بۆ ڕۆڵەكانی گەلی عێراق كە بە بنچینەی شارستانییەت لە مێژووی گەلاندا هەژمار دەكرێت.
غەلاب ئاماژەی بەوەشدا كەوا ئەو توێژینەوەو وتارانەی لە وۆركشۆپەكەدا پێشكەشكران تیشكیان خستە سەر ئاشتی كۆمەڵایەتی و چۆنیەتی كاركردن بۆ درێژەپێدانی، بە ڕێگاكانی هونەری شانۆ و سینەما و ڕۆڵی پڕۆژەی ڕۆشنبیریی هەستانەوە و بێداری.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن