لیژنەی ڕۆشنبیری تاوتوێی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندن دەکات و لیژنەی سامەڕا پایتەختی شارستانیەتی ئیسلامی هەڵدەبژێرێت
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنهوارو ڕاگهیاندنی پەرلەمانی تاوتوێی هەمواری دووەمی یاسای تۆڕی میدیایی عێراقی کردو و لیژنەی سەرپەرشتیکردنی یاسای سامەڕا پایتەختی شارستانیەتی ئیسلامی ههلبَژاردو ڕێکخستنی خشتەی سەردان بۆ ئەو دامەزراوانەی سەرپەرشتی ئەدای دەکەن تهواوكرد.
لیژنەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگاکەیان بەڕێوەچوو ڕوونیکردەوە کە کارنامەكهی بریتی بوو لە گفتوگۆکردن لەسەر پشتڕاستکردنەوەی گرێبەستەکانی تۆڕی میدیایی عێراق و کۆتاییهێنان بە هەموارکردنەوەی یاسای تۆڕەکە، ئەمە جگە لە تاوتوێکردنی میکانیزمی هەڵبژاردنی ئەندامانی لیژنەی پەرلەمانی و سەرپەرشتی جێبەجێکردنی لە یاسای سامەڕا پایتەختی شارستانیەتی ئیسلامی و پرسی یەک پەنجەرەی ڤیزە.
لیژنەکە بڕیاریدا میوانداری ژمارەیەک وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی بکرێت بۆ پێداچوونەوە بەو کۆمەڵە پرسانەی کە لەلایەن لیژنەکەوە هاتوون و پەیوەستن بە ئەرکی کارەکانیان.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
3/25/2024