لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی خشته‌ی میوانداری و پشکنینی گه‌شتی پڕۆژه‌کان له قۆناغی داهاتوودا تاوتوێ ده‌کات
ئەمڕۆ دووشەممە 3/25/2024، لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار عەلی حمێداوی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه، کۆبوونەوەی خۆی به‌ست.
لیژنەکە باسی ئەولەویەتەکانی کارەکانی خۆی و جوڵانەوەی لە لایەنی یاسادانان و سەرپەرشتیاری بۆ قۆناغی داهاتوو کرد، جگە لە دانانی خشتەو میکانیزم بۆ میوانداریکردنی داهاتوو لە لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان و پێویستی پشکنین و گەشتی مەیدانی بۆ پڕۆژەکان، هەروەها بڕیاری لیژنەکە بۆ میوانداریکردنی بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەکان لە شارەوانی بەغدا بۆ پێداچوونەوە و بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکان بۆ هەموو کەرتە خزمەتگوزارییەکان کە پەیوەندی بە ژیانی هاووڵاتییەوە هەیە.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
3/25/2024