لیژنەی ڕۆشنبیری داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات گرێبەستەکانی تۆڕی ڕاگەیاندن پشتڕاست بکاتەوە لەسەر بنەمای ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەت

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنه‌وارو ڕاگەیاندنی پەرلەمان داوای لە وەزارەتی دارایی فیدراڵی کرد، کە بە پشتبەستن بە ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەت فەرمانبەری گرێبەست لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دابمه‌زرێنێت.
لیژنەکە جەختی لەسەر پێویستی جێگیرکردنی گرێبه‌سته‌كان لە بودجەی ساڵی ئێستای 2024 کردەوە، بە پشتبەستن بە ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەت لە نوسراوی نووسینگەکەی ژمارە 3086 لە 26ی کانونی یەکەمی 2023دا.
لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ سەبارەت بەم بابەتە پەیوەندی بە سەرۆکی حکومەت و لیژنەی دارایی پەرلەمان و وەزارەتی داراییەوە دەکات، جگە لە هەوڵەکانی بۆ ئەوەی ئەو پرسە بخاتە نێو خشتەکانی هەموارکردنەوەی بودجە بۆ ساڵی ئێستای 2024، جەختیشی کردەوە کە بەردەوام دەبێت بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە تا پشتڕاستکردنەوە چونکە ئەو دەزگایە بەرپرسە لە تۆڕی میدیایی عێراق.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
3/25/2024