لیژنەی ڕۆشنبیری بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و ئومه‌تی‌ ئیسلامی دەکات

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنه‌وارو ڕاگەیاندنی پەرلەمانی، بە بۆنەی هاتنی‌ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و ئومه‌تی‌ ئیسلامی لە سەرانسەری جیهان کرد.
سەرۆکی (تەمەن)ی لیژنەکە په‌رله‌مانتار فاروق حه‌نا عەتۆ و ئەندامانی‌ لیژنه‌ گەرمترین پیرۆزبایی خۆیان پێشکەشی‌ عێراقییەکان به‌ هەموو پێکهاتەکانه‌وه‌ كردو دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ عیراقیه‌كان بۆ هەمووان جیهان ده‌یسه‌لمێنن کە وڵاتی شارستانیەتەکان بەهۆی یەکڕیزی گەلەکەیەوە بە سەربەرزی دەمێنێتەوە .
لیژنەکە خۆشحاڵییەکی زۆری خۆی دەربڕی کە ئەمساڵ جەژنی فیتر هاتووە و عێراق شاهیدی سەقامگیری و ئاسایش و ئارامییەو داوای‌ لە خوای گەورە كرد كه‌ ڕۆژوو و نوێژ قبوڵ بکات، هەروەها ژیانێکی شایستە بە عێراقیەکان ببەخشێت، داوای یەکخستنی ڕیزەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکات هەموو پێکهاتەکان و کەرتەکانی کۆمەڵگەی عێراقی.
ساڵی نوێ لە گەلی عێراق پیرۆز بێت

ساڵی نوێ لە ئومه‌تی‌ ئیسلامی پیرۆز بێت

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
4/9/2024