لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لە عێراقیەکان و مسوڵمانان دەکات بەشێوەیەکی گشتی لەیادی شەهیدبونی ئایەتوڵای مەزن بەڕێز محەمەد باقر ئەلسەدر “پارێزراوبێت”

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پرسەنامەی ئاڕاستەی مەرجەعە باڵاکان و حەوزەی ئاینی و ئال ئەلسەدری بەخشندەو گەلی عێراق بەتایبەتی کرد، لەیادی شەهیدبونی ئایەتوڵای مەزن بەڕێز محەمەد باقر ئەلسەدر”پارێزراوبێت”، لەگەڵ خوشکەکەی، علویە بنت ئەلهودا، لە تاوانێکدا کە بەعسی خوێنمژ ئەنجامیداو مرۆڤایەتی شەرمەزارکرد.

مەندەلاوی، لە بەیاننامەیەکدا، رۆژی سێ شەممە رایگەیاند: زانا ئاینیەکان، لەپێشیانەوە، شەهید ئەلسەدر، رۆڵێکی یەکلاکەرەوەو تایبەتی هەبوو لە بەرگریکردن لە ئازادی و شکۆی عێراقیەکان بە درێژایی مێژوو، وتیشی: شەهید محەمەد باقر ئەلسەدر”پارێزراوبێت”، ئازایانە روبەڕوی تاوانکارترین رژێمی دیکتاتۆری بوەوە.

لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکرد، هاوکاتیی شەهیدبونی ئەلسەدر لەگەڵ یادی روخاندنی دیکتاتۆر، راستی سەرکەوتنی خوێنی بەسەر شمشێری ستەمکاران لەبیروەریدا چەسپاند، دواشیکرد، سود لە هزری شەهید محەمەد باقر ئەلسەدر “پارێزراوبێت”و تێورەکانی وەربگیرێت و، شوێنپێی ئاڕاستەو بنەماکانی هەڵبگیرێت، کە پەرۆش بوو بۆ چاندنی لە کۆمەڵگادا.

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٤/٩