دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان و گه‌لی عێراق ده‌كات به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز‌و داوای پتەوکردنی رایەڵەکانی خۆشه‌ویستی و پتەوکردنی گیانی نیشتمانی نێوان پێكهاته‌كانی گه‌ل دەکات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، له بەیاننامەیەکدا، به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان و رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق و كه‌سوكارمان له هه‌رێمی كوردستان دەکات، به‌م بۆنه پیرۆزه له دڵی موسڵمانانداو، لە یه‌زدانی مه‌زن داواکارە بیکاتە مایەی خێر‌و به‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر وڵات و به‌نده‌كانیداو، پەرستش و كاری چاکەی مسوڵمانانی له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا لەهەموو لایەک قبوڵ کردبێت، هاوکات هیواشی خواستووە، جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز پڕ بێت له کامەرانی و شادی هه‌میشه‌یی .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له بەشێکی تری پیرۆزباییه‌كه‌یدا، داوایكردووە رایەڵەکانی خۆشه‌ویستی و گیانی نیشتمانی نێوان پێكهاته‌كانی گه‌ل پته‌و بكرێت، لەگەڵ گرنگیدان به بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانەو، رێزبگرن له ئاین و بیروباوه‌ڕو پیرۆزییه‌كان و، پێویستی پشتیوانییکردنی هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكان بۆ چه‌سپاندنی پایه‌كانی ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات.
هه‌موو ساڵێك هه‌مووان له خێر‌و به‌ره‌كه‌تدابن
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
9ی نیسانی 2024