مەندەلاوی پیرۆزبایی لەگەلی عێراق و جیهانی ئیسلامی دەکات بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و جیهانی عەرەبی و ئیسلامی کرد، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، داواشی لەهەموان کرد بۆ پتەکردنی برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەو رەتکردنەوەی توندوتیژی و توندڕەوی و دابەشبون.

مەندەلاوی، لە بروسکەیەکی پیرۆزبایدا، دوایکردووە ناکۆکییەکان وەلابنرێت و هەوڵەکان یەکبخرێت، لەپێناو پێشخستنی وڵاتەکەمان و روبەڕبونەوەی هەموو هەوڵێک، کە رێگە لەم ئامانجە بگرێت.

لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دووپاتیکردەوە، دەسەڵاتی یاسادانان بەردەوامە لە هەنگاونان بۆ داڕشتنی ئەو یاسایانەی، بەشداردەبن لە بەدیهێنانی هیواو چاوەڕوانیەکانی رۆلەکانی گەلەکەمان و، بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و چەسپاندنی بنەماکانی پرۆسەی دیموکراسی لە وڵات.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٤/٩